ئه گه ر موعتادی لێگه ڕێ
گه رمای نیوه ڕۆیه. بۆ خوارد نی فراوێن و حه سانه وه یه كی سێ سه عاته هاتۆته وه بۆ ماڵ. كات ژومێر 4 ونیو له پۆلی رێنووسی كوردی ئاماده ده بێت. چاوه كانی غه مێكی قووڵی تێدا به دی ده كرێ. بێ تاقه ت و شڵه ژاو دیاره. وه كوو رۆژانی تر له باسه كاندا به شدار نابێت. هه موو قسه خۆشه كانی له بیر چوونه ته وه. له سه ره تادا به م حاڵه ته م جێهێشت و به هیوابووم هێندێك هێور ببێته وه. به ڵام بێ ئارامی ئه وكی به رنا دا. بۆ ئه وه ی له و حاڵه ته ی ده ربێنم، داوام لێكرد شێعرێك بخوێنێته وه. زۆر به بێ وازی گووتی: مامۆستا داوای لێبووردن ده كه م، هیچم ئاماده نه كردووه. ئه مجار زانیم كه بێ ئارامیه كه ی هۆیه كی به هێزی له پشته. گوتم: چیه بێ ئارام دیاری؟ به چاوه پڕ له خه مه كانیه وه لێی ڕوانیم و به ئه وكی پڕله گریانه وه گوتی: بۆ مامۆستا ئارامی ماوه؟
گوتم : نا به داخه وه سه رده می ئارامیه كان به سه ر چووه. ئێستا تۆ بڵێ چی رووی داوه؟
دیسان پێشی به گریانه كه ی گرت و زۆر به دڵپڕیه وه ئاوا وڵامی دامه وه: مامۆستا گیان ئه مڕۆ كه بۆ نه هار چوومه وه وه ك هه موو رۆژانی تر به كه یف خۆشیه وه خۆم به ماڵدا كرد . شاد و پڕ وزه له سه ر سفره دانیشتم. پاش هه ندێك خۆ به خواردنه وه خه ریك كردن، د یتم زاق و زریقی پێرێژن وتاقه منداڵی ماڵه هاوسێمان هه ستا. سه ره تا پێم وابووكه ده مه قاڵه یه كی ئاسایی یه وبه س. به ڵام كه شته كه درێژه ی كێشا، منیش دڕد ۆنگ بووم و خۆم پێ نه گیراو به په له هاتمه ده رێ. دیتم باوكی منداڵه كه ده ستی كوڕه چوارساڵه كه ی گرتووه و زۆر به توندی له گه ڵ دایكی خۆی كه دایه گه وره ی منداڵه كه یه ئه دوێ و داوای سجیلی كوڕه كه ی ده كات. گوتم دایه خانم به ڵا دوور بێت ئه وه چ باسه؟ به گریانه وه گوتی: رۆڵه گیان خۆ گوێت لێیه كه ئه م هه تیوه پیس و موعتاده م داوای سجیلی كوڕه كه ی ده كات و ده یه وێ بیفرۆشێ. ئێمه هه موو خه ڵكی گه ڕه ك ده مانزانی كه ئه م منداله چاره ره شه ، دایك وباوكی سه ره ڕای موعتادی ئایدزیشیان هه یه و تا ملان له نه دامه تیه كاندا نوقم بوون . ئێسته داخی سه رباری داخان ئه وه یه كه : ئاخۆ ئه م منداڵه هه ژاره ش ئایدزی هه یه ؟!! ئاخۆ ئه م پیاوه سه رلێشێواوه ئه م منداڵه بێ گوناحه به كێ ده فرۆشێ؟!! چ داهاتوویه ك له پێش نه وه یه كی تری سه رلێشێواوی ئه م گه له هه ژاره دایه ؟!!ئاخۆ .............
(پێشكه ش به مامۆستای دڵسۆز فه رزادی كه مانگه ر)
مامۆستا
ئه ی موعه لیم جاڕه نێرگز دژ به ده شتی شۆره كات
ئیسته بۆ نه خشانی گوڵزار تۆی نه ناسی سات و كات
گه ر به عیسای دابوویه زدان ڕۆحی نوێ به خشینه كه ی
دای به تۆش ئه م موعجزه تا پێی بده ی كۆمه ڵ نه جات
شه و له سه ر ته ختی زه مانا وه ك زووحاكێ بوو به شا
جیا له تاران چی بێ چاری كاتێ رۆژی ڕووت هه ڵات
كاتێ خۆرت هاته ئاسۆ كه وته ڕێ كاروانی ژین
شاسواری چینی تۆیه وابه ره و لووتكه ی ده بات
ئه و گوڵانه ی تۆ له باغا باغه وانیت بۆ ده كرد
بوونه رۆحی كۆمه ڵی مه گشتی سه ر تۆپی وڵات
بۆ مرۆڤ و به ختیاری چیت هه یه ده یكه ی فیدا
گیان ورۆح وعه شق وتاسه ت ، هۆش وبیری وه ك قه ڵات
چم له ده ست دێ ئیسته بۆتۆ وه ك ئه مه گ بیده م نیشان
با به ڕسته ی ساده بێژم گیان و رۆحی من فیدات
هه ڵاواردنی ئه رێنی
مایرۆن وینێر/وه ر گێڕان: ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
ادامه مطلب
