له شاری كانی عاشقان فازڵاو ده خۆنه وه
ئه وانه ی شاره زای شاری سه قز ن ده زانن كه ئه مشاره خاوه نی چه ند ین كانی پڕئاوه كه كورد گوته نی ئاوه كه یان ده ڵێی چاوی قڕژاڵه و هه ركه س جارێك ئاوی له هه ر كامێكیان خواردبێته وه ، ره نگه به ئاوی حه وزه گه وره ی بۆكانیش رازی نه بێ. له زۆربه ی گه ڕه كه كۆنه كانی شار ئه م كانیانه ره وانن ودایمه خه ڵكیا ن به سه ره وه یه .ئه گه ر ئه و كانیانه وه كوو حه وزه گه وره ی بۆ كان حه وزی تایبه تیان بۆ دروست بكرێ و به تێكنۆلۆژیای نوێ بۆ شوێنی تایبه تی بگوێزرێته وه وپاش كۆبوونه وه ی هه موویان به سه ر شاردا دابه ش بكرێن ، ره نگه ئاوی شاری سه قز له ئاوی زۆربه ی شاره كانی كوردستان خاوێنتر و گه شتر بووایه ت .
به ڵام به داخه وه له وه تی ئاوی شار له سه دی شاره وه دێنن و ئاوی ماڵه كانی پێ دابین ده كه ن ، كه س چاوی به ئاوی گه ش وجوان وچاوقڕژاڵی نه كه وته وه .هه موو هاوینان خه ڵكی شار له زه ردی و لێڵی و بۆ گه نیوی ئاوی شار له ئازار دان . ده ڵێن كاتێ به رپرسان له شاره كانی تره وه بۆ سه قز دێن ، له ئاوی سه قز ناخۆنه وه و پێیان پیسه .
ئێستاش ئه وه بۆ بیست رۆژ ده چێ كه ئاوی سه قز به ته واوی بۆ گه ن و زه رد و لێڵه و مرۆڤ به دیتنی هێڵنجی دێت .
ئه م بارودۆخه بۆته هۆكه خه ڵك له باری ده روونیشه وه حاڵیان باش نه بێت و به ئازاری رۆحیشه وه بتلێنه وه . ده مێك ده ڵێن فازڵاوی تێ شكاوه و جارێك ده ڵێن به خاوێنكردنه وه ی لووله كان ئه م حاڵه ته ی به سه ر هاتووه . به ڵام راستییه كه ی ئه وه یه كه ئه م شاره ئاوه كه ی به ته واوی پیسه و له بۆن ره نگ و تامیدا ئه وه به ئاشكرایی دیاره . راستی له مانه تاڵتر ئه مه یه كه به داخه وه تا ئێستا هیچ كارێك بۆ ئه م كێشه گه وره یه نه كراوه و خه ڵكی سه قز ئه شێ ساڵانی دواتریش له م ئاوه زه رد وبۆ گه ن و لێڵه بێ به ش نه بن .
