تبليغاتX
ماڵپه ڕی ئیبراهیم ئیسما‌عیل پوور - هۆنراوه
هۆنراوه پنجشنبه بیست و هفتم دی 1386 23:25

 

ته وسین

" بۆئه وانه ی رۆحی مردوو به به ر نه وه ی نوێدا ده كه ن "

رۆحتان

كه وی دژه

بۆ ساتێ

له نجه ی قه ل بێ ئوقره یه

دڵتان


په ری شێته

بۆ دیتنی

ره شه دێوێ بێزوو ده كا

په نجه

ده نێنه

ئه و قژه ی

كه لله ی رزیوكێڵگه یه تی

كه چی

به ردی سنگتان

هه نووكه ش

خۆشه ویستی و عه شقی ناوه

بێژن

جه رگتان به سه ر

سێڵێكی

كام داخه وه هه ڵقرچاوه


دڵی شاعێر

كاتێ شاعێر

له جێی وشه

دڵی خنیه لووله ی تفه نگ

دیلیش ئه و سا

له سه ر گڵكۆی

بووبه په یكه ر سڕو بێده نگ


زه عیفه

رۆحی من

تنۆكێك له رۆحی دایكمه

كه چی كاتێ

له و ئاوێنه دا

كه سۆزانیه كی

به ره چه ڵه ك سامی دایه ده ستم

خۆم ده بینم

ده بمه شێره قوڕینه یه كی

پرچن و

به دایكم ده ڵێم

زه عیفه

خاك

خودا

ئه وینی ویست و


ئێمه هه دا

چیا

رۆحی كوێستانی ویست و

ئێمه په نا

شه و

قه ڵافه تی ویست و

ئێمه چرا

نیشـتمان

خاكی پیرۆز ی ویست و

ئێمه برا‌‌

یاسا

یاسا سۆزی هه ناوی مرۆڤه

جارێ بۆنی

سه د به هاری لێوه دێ و

هه ندێ جاریش

بڵح و بۆ گه ن

له به هارستانی

گۆی زه وی

ودمی ده می عیسایه و

له قاقڕاوای وێنده رێش

بۆ گه نستانه بۆ گه نستان

نیشتمان

له تاقه تی نیشتمانی خۆم ده چم

به دیلی


ژه قنه مووتی

قووڕگی دژ به ر و

به ئازادیش لاوك بێژی

دیوه خانی

گه زیزه
 

نوشته شده توسط ئیبراهیم ئیسما‌عیل پوور  | لینک ثابت |