كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی له ده‌یه‌ی 1960 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هاتۆته ئاراوه. هه‌رچه‌ند وڵاته‌كانی تریش (وه‌كوو كانادا، هۆله‌ندا و سویس) توخم گه‌لێك له هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی‌یان له‌خۆ گرتووه، به‌ڵام بێجگه له سیاسه‌ته‌كانی پێوه‌ندی‌دار به هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ربڵاوترین و ته‌واوترین سیاسه‌ته‌كان له هێند، سریلانكا و مالزی ره‌چاو كراون. ئه‌م به‌رنامانه به ناو لێنانێ وه‌ك خۆپارێزی (امتناع)، هه‌ڵاواردنی قه‌ره‌بوویی، هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی و سیاسه‌ته‌كانی هه‌چیاز (ترجیحی)، به ئه‌م باوه‌ڕه‌ی سیاسه‌تدانه‌رانه‌وه پشت ئه‌ستووره كه جیاوازی نێوان گرووپه‌كان، به‌رهه‌می ئاكامی هه‌ڵاواردن یا خۆ سه‌ركوتكاری گرووپێكه به دژ گرووپێكی تر. یان به ئاكامی به ئانقه‌ست پێش گرتن به دابه‌شكردنی دادوه‌رانه‌ی سه‌رچاوه‌كانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. یاخۆ به‌رهه‌می بارودۆخێكی مێژووییه كه‌بوونه‌ته هۆی زاڵبوونی گرووپێك به سه‌ر گرووپێكی تردا. ئه‌م جیاوازییانه زۆر جار پایه‌دارن و له به‌ره‌یه‌كه‌وه بۆ به‌ره‌یه‌كی تر ده‌گوێزرێنه‌وه. ئه‌م جیاوازییانه هێندێ جار مانه‌وه‌یان له سۆنگه‌ی میراتی رابردووه‌وه‌یه، به‌ڵام بڕێ جاریش به هۆی وجوودی به‌ربه‌ستی به‌هێز له به‌رانبه‌ر ده‌رفه‌تی هاوسه‌نگ‌دا دێنه ئاراوه. كاتێ كه جیاوازییه‌كان له به‌ره‌یه‌كه‌وه بۆ به‌ره‌یه‌كی تر ده‌گوێزرێته‌وه، وا دانانمان ئه‌م بۆچوونه‌یه كه ئاسته‌نگ‌گه‌لێكی ده‌ره‌كی دێنه ئاراوه.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگایه‌كی ناره‌گه‌زییان هه‌بێت و ره‌نگی پێست و چینی كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌ومیه‌ت سه‌رنجی كه‌س رانه‌كێشێ، له‌م دیارده‌یه نارازین و له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی‌دا نین. چوونكه ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه سه‌رچاوه‌كان به پێی شوناسی ره‌گه‌زی، چینایه‌تی، جنسی و قه‌ومی دابه‌ش بكرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، كه‌سانێك له‌وه نیگه‌رانن كه ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی تایبه‌ت بۆ چوونه زانكۆ و قوتابخانه پیشه‌ییه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌ده‌ست‌هێنانی پیشه‌كان كه به پێی ئه‌ندام بوون له گرووپه‌كاندا مسۆگه ر ده‌كرێن، ده‌بنه هۆی دابه‌زینی به‌هره و پێگه‌ی تاك. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئه‌م تاقمه دژ به هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنین و به به‌ڵگه‌ش سه‌لماندوویانه كه ئه‌م جۆره سیاسه‌تانه له سه‌ركه‌وتنه‌كانی تاك كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و له لایه‌كی تریشه‌وه له تاكی كۆمه‌ڵ چینێكی هه‌ڵنه‌بژێردراو و وره له‌ده‌ست‌داو پێك دێنن. ئاستی هێزی ركه‌به‌ری (رقابت) له به‌شی پیشه‌سازی و له زانكۆكاندا دێنێته خوارێ و كه‌م‌كردنه‌وه‌ی كارلێهاتوویی حكوومه‌تیشی به‌دوادا دێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان:
مادده‌ی 7ی «یاسای مافی مه‌ده‌نی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان» یه‌كه‌م یاسا بوو كه له ساڵی 1962دا كه‌ڵكی له ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی وه‌رگرت. به پپی ئه‌م یاسایه، ئه‌و خاوه‌ن كارانه‌ی كه سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنیان ره‌چاو كردووه، ئه‌شێ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌یان له یاسای هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی په‌یره‌وی بكه‌ن. ساڵێك دواتر سه‌ركۆماری ئه‌و كات لیندۆن ب. جانسۆن فه‌رمانی دا كه بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمانبه‌ر و پله پێ به‌خشین به لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، ئه‌شێ هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی ره‌چاو بكرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که په‌یڕه‌وییان له سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن نه‌كردووه، ناچار كران كه به پێی ئه‌م بڕیاره بجووڵێنه‌وه. له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1970دا له كاتی سه‌ركۆماری نیكسۆن «كۆمیسیۆنی ده‌رفه‌ت بۆ‌پیشه‌ی هاوسه‌نگ» به پێی سیاسه‌تی دابه‌شكاری «سهمیه‌بندی»، یان ئامانجه رێژه‌ییه‌كان، بۆ به فه‌رمانبه‌ركردنی كه‌مینه‌كان هه‌نگاوی تایبه‌ت هه‌ڵگیرا. هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان مانه‌یه‌كی دوولایه‌نه‌ی به خۆیه‌وه گرت. بۆ هێندێ له خه‌ڵك، به واتای تێكۆشانی ئه‌رێنی و چالاكانه بوو، بۆ دامه‌زران و پله پێ به‌خشین به‌كه‌مینه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان بوو به سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵاواردن. تێكۆشانی زانستگاكان، کۆمپانیاکان و حكوومه‌ته‌كان بۆ دامه‌زراندنی كه‌مینه‌كان و ژنان و هه‌روه‌ها دانانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ باشتركردنی كارلێهاتوویی كه‌مینه‌كان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی پێشبڕکێ کردن له بازاڕی كاردا، به‌شێك بوون له هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی. له لای كه‌سانێكی تر واتای هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی وه‌ده‌ست‌هێنانی ئه‌و ئاكامه پێویستانه بوو كه له رێگای به‌ش بۆ دیاری كردنه‌وه‌وه مسۆگه‌ر ده‌كران. ئه‌م مشت و مڕانه له دادگاكانی وڵاته‌وه دزه ده‌كه‌نه دیوانی باڵا. (كێشه‌ی به‌رپرسانی زانستگای كالیفۆرنیا له‌گه‌ڵ باك 1978). له دێیویس زانكۆی پزشكی زانستگای كالیفۆرنیا بۆ خوازیارانی ره‌ش‌پێست شازده به‌شی خستبووه لاوه. ئالێن باك، سپی‌پێستێك بوو كه نمره‌كانی له‌و شازده‌كه‌سه ره‌ش‌پێسته زیاتر بوو، به‌ڵام وه‌ك خوێندكار وه‌رنه‌گیرابوو. هه‌ربۆیه شكایه‌تی كرد و خۆی به به‌ش‌خوراو و ماف پێ‌شێل‌كراو زانی. له نۆ دادوه‌ره‌كه‌ی دیوانی به‌رزی وڵات پێنج كه‌سیان ده‌نگیان به‌وه‌دا كه بۆ ناو نووسینی خوێندكار و وه‌رگرتنیان له زانكۆ، ئه‌شێ ره‌گه‌ز وه‌به‌رچاو بگیرێ. له هه‌مان كاتدا، پێنج كه‌س له‌و نۆ دادوه‌ره ده‌نگیان به‌وه‌دا كه دابه‌شكاری له لایه‌ن زانكۆی پزشكییه‌وه به پێی ره‌گه‌ز، په‌سه‌ند نییه. ئه‌و تاقمه وه‌رنه‌گرتنی خوازیارانی پزشكی‌یان به هۆی ره‌گه‌زه‌وه به دروست نه‌زانی. ئه‌م بڕیاره به باشی، دوو لایه‌نه بوونی هه‌ستی خه‌ڵكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له هه‌مبه‌ر هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی نیشان ئه‌دات. له لایه‌ك له سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارلێهاتوویی، ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان بڕه‌خسێ و له لایه‌كی تریشه‌وه پێویستی هه‌بوونی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نادادوه‌ریه‌كانی مێژوویی و لابردنی كۆسپی سه‌ره‌ڕێی ده‌رفه‌ته یه‌كسانه‌كان له سه‌ر رێی ره‌ش‌پێسته‌كان له ئارادا بێت.
هێند، مالزی، سریلانكا
به‌رله دانانی به‌رنامه‌كانی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، له یاسای بنه‌ڕه‌تی ساڵی 1950ی هێند، دیاری كردنی به‌ش‌گه‌لێك بۆ نه‌جسه‌كانی به‌رگین (كه به كاسته‌كانی به‌رنامه‌دار به ناوبانگن) و هۆزه‌كان (هۆزه به‌رنامه‌داره‌كان) پێشنیار كرابوو. كاسته‌كانی به‌رنامه‌دار كه 15 له سه‌دی حه‌شیمه‌ت و هۆزه به‌رنامه‌داره‌كان كه 7 له سه‌دی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته پێك دێنن، به رێژه‌ی حه‌شیمه‌تیان له په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراوه‌كانی تردا ده‌بوونه خاوه‌نی كورسی. له بۆ چوونیان بۆ‌قوتابخانه و زانكۆ و زانستگاكانی پزشكی و ئه‌ندازیاری و دامه‌زرانه ده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ش‌گه‌لێكیان بۆ ده‌ست‌نیشان ده‌كرا. به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی، چینه دواكه‌وتووه‌كانی تر كه حكوومه‌ت دیاری ده‌كردن، له بڕێك سه‌رپشكی تایبه‌ت به‌شدار ده‌كران. ئه‌ندامانی چینه په‌سته‌كانی تر، كه بڕێكیان له راستیدا ده‌وڵه‌مه‌ندن، به ئه‌ندامی ئه‌م گرووپه دێنه ئه‌ژمار. دواتر ده‌وڵه‌تی هێند به‌شه‌كانی ئه‌م تاقمه‌ی بۆ چوونه زانستگا و دامه‌زرانه ده‌وڵه‌تیه‌كان زیاتر كرد، كه راده‌ی به‌شی ئه‌م كۆمه‌ڵه به 27 له‌سه‌د گه‌یشت. به گشتی، نزیك به نیوه‌ی وه‌رگیراوانی ناوه‌نده فێركارییه‌كان و دامه‌زراوانی ده‌وڵه‌تی له‌و چین و هۆزانه هه‌ڵبژێردراون كه 75 له سه‌دی حه‌شیمه‌تیان لێ دروست ئه‌بێت. له مالزی و سریلانكا، ئامانجه‌كانی هاتنه‌كایه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌رێنی بریتی بوو له: سوودبه‌خشین به جڤاته زۆرینه‌كان، كه خۆیان له هه‌مبه‌ر كه‌مینه‌دا به بێ‌به‌ش ده‌زانی. له مالزی، ده‌وڵه‌تی بن‌ده‌سه‌ڵاتی مالاییه‌كان خوازیاری «مافی تایبه‌ت» بۆ مالاییه‌كانه كه زۆریینه‌یه‌كی به ژماره نابه‌رچاویان هه‌یه. كه‌مینه‌ی به ره‌چه‌ڵه‌ك چینی له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زایینی‌دا كۆچیان كردۆته مالزی و له‌وێ توانیبوویان له‌و بازاڕه ئازاده‌ی كه ئینگلیزیه‌كان پێكیان هێنابوو، سوود وه‌ربگرن. كۆمه‌ڵگای مالایی به دوو گرووپ دابه‌ش ده‌كرا: چینێكی چكۆله و ئاغه‌واتی، و چینی گه‌وره و نه‌دار و نه‌خوێنده‌وار و لادێیی. پاش ئاژاوه‌كانی ساڵی 1969 كه تێیدا مالاییه‌كان و چینییه‌كان به شه‌ڕ هاتن «حكوومه‌ت سیاسه‌تی ئابووری نوێی» ئاراسته كرد تا بتوانێ گه‌شه‌ی ئابووری خێراتر بكات و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بۆ مالاییه‌كان مسۆگه‌ر بكات. دامه‌زرانی مالاییه‌كان له به‌شی خزمه‌تكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی‌دا له به‌رانبه‌ر نامالاییه‌كاندا به‌رێژه‌ی چوار به یه‌ك بوو. له بۆ چوونه زانستگاش، مالاییه‌كان له پله‌ی سه‌رتردا بوون. رێخۆشكه‌ری بۆ زۆركردنی به‌شی مالاییه‌كان له كۆمپانیاكاندا پێش‌بینی كرا، و بۆ پشتیوانی كردن له گوندنشینانی مالایایی له به‌رنامه‌ی نیشته‌جێیی هه‌ردی وامی كشت‌وكاڵ و پشتیوانی نرخ كه‌ڵك وه‌رگیرا.
له سریلانكا، ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه له ده‌ست سینهالیاییه‌كاندا بوو، له ساڵی 1956دا تێكۆشا كه له جێی زمانی ئینگلیزی، زمانی سینهالی بكاته زمانی فه‌رمی. (سینهالییه‌كان 75 له سه‌د و كه‌مینه‌ی تامیل زمان 18 له سه‌دی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته پێك دێنن) له كه‌متر له یه‌ك ده‌یه‌دا مووچه‌خۆرانی تامیلی ده‌وڵه‌ت، به هۆی نائاشنابوونیان له‌گه‌ڵ زمانی سینهالی، له 50وه بۆ 15 له سه‌د دابه‌زی. تاقیكارییه‌كانی دامه‌زراوه فێركارییه‌كانی باڵا، هه‌روا به دوو زمانی تامیلی و سینهالی به‌ڕێوه ده‌چوو. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا نمره‌كان به جۆرێك ستاندارد بكات كه راده‌ی ده‌رچوانی تامیلی و سینهالی له‌گه‌ڵ رێژه‌ی حه‌شیمه‌تیان به‌رانبه‌ر بێت. ناڕه‌زایه‌تی تامیلییه لاوه‌كان له سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و كاته زیاد ده‌كات كه ده‌رفه‌ته سازكراوه‌كان له سه‌ر به‌هره‌ی تامیلییه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه. سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته هۆ كه سینهالییه‌كان له‌م دیارده‌یه وه‌كوو كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ وه‌ده‌ست‌هێنانی هێزی سیاسی خۆیان و سنوورداركردنی ده‌رفه‌تی تایبه‌ت به تامیلییه‌كان كه‌ڵك وه‌رگرن. پاش ماوه‌یه‌كی كورت لاوانی تامیل ده‌ستیان دایه چه‌ك و داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی تامیلیان له دوورگه‌كه‌دا كرد.
ئامانجی ئه‌م سیاسه‌ته:
بنه‌مای تێكۆشان به قازانجی تاكه‌كان، به هۆی پێوه‌ندیان به گرووپه دیاری كراوه‌كانه‌وه، له هه‌موو به‌رنامه‌كانی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی‌دا هاوبه‌شه. به‌م حاڵه‌ش، له بواری سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی‌دا دوو شێوه هه‌یه: شێوه‌یه‌ك كه به ده‌رفه‌ته‌كانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، و شێوه‌یه‌كیش كه ئاكامه‌كان وه‌ربه‌رچاو ده‌گرێ. شێوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌رفه‌ته‌كان. هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه ئامانجیان لابردنی هه‌ڵاواردنه، وه‌كوو هه‌ڵاواردنی ناویستانه و دیاری‌كردنی هه‌ل‌ومه‌رجی دامه‌زراندن و ناپێوه‌ندی‌دار به پیشه‌وه كه له سه‌ر كه‌مینه‌كان شوێنی ناشایست داده‌نێ، له‌م چوارچێوه‌دا خۆ ده‌بیننه‌وه. ئه‌م چه‌شنه له سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی، هه‌ر ئه‌و ئامانجانه ده‌پێكێ كه به سه‌رنج‌دان به ره‌گه‌ز و قه‌ومییه‌ت ده‌یه‌وێ راده‌ی تاكه‌كانی خاوه‌ن هه‌ل‌ومه‌رجی دامه‌زران زۆرتر بكات. ئه‌و به‌رنامه فێركاری و پیشه‌یانه‌ی كه كارلێهاتوویی كرێكاران په‌ره پێ ئه‌دا و ئه‌و به‌رنامه بووژێنه‌ره‌وانه‌ی كه له خوێندنی باڵادا بۆ ئه‌و خوێندكارانه داده‌نرێ كه نائاماده‌ن و له‌م رێگه‌وه خۆیان به ئه‌وانی تر ده‌گه‌یه‌ننه‌وه، یارمه‌تی‌دانی ماڵی به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هره‌ی خوێندنیان هه‌یه به‌ڵام توانای ماڵیان كه‌مه، وام پێدان به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له ناوچه به‌ش‌خوراوه‌كاندا كار ده‌كه‌ن و به‌ستنی گرێبه‌سته ناراسته‌وخۆكان له‌گه‌ڵ كه‌سانی پێوه‌ندی‌دار به كه‌مینه‌كان، له‌م سیاسه‌تانه‌ن كه ئاماژه‌یان پێ كرا. ئامانجی ئه‌م سیاسه‌تانه ده‌ست پێ راگه‌یشتنی باشتر به خوێندن و پیشه بوو. ئه‌م سیاسه‌ته حه‌و جپی به ده‌سبه‌كاربوونه ئه‌رێنییه‌كانی زانستگاكان، ده‌وڵه‌ت و به‌شی تایبه‌تی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پپشتر به‌ش‌خوراو بوون. له سه‌ر ئه‌وه‌ش پێداده‌گیرێ كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م سیاسه‌ته‌یان له سه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێ، ئه‌شێ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگا ده‌ست‌نیشان كراوه‌كان بن. شێوه‌یه‌كی تری سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ئه‌و ئاكامانه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای به‌شه دیاری‌كراوه‌كانن. ئه‌م سیاسه‌تانه بۆ سه‌ر ئاكام ده‌گه‌ڕێنه‌وه. رێبازی ئه‌م سیاسه‌تانه، گه‌ره‌نتین بۆ دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی خوێندن، دامه‌زران له سه‌ر كار، داهات، و سه‌روه‌تی نێوان گرووپه‌كانی قه‌ومی و ره‌گه‌زی به رێژه‌ی حه‌شیمه‌تیان. به پێی ئه‌م بۆچوونه، هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنیه، له باشترین حاڵه‌تیدا ئه‌شێ هه‌موو گرووپه‌كان، به رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی خۆیان، له زانستگاكان و قوتابخانه پیشه‌ییه‌كان، له ناوه‌نده یاسا دانه‌ره‌كان، له ئاستی باڵای ده‌زگای ئیداری، پزشكی، ماف، په‌روه‌رده و فێركردن و بازرگانی و نوێنه‌رایه‌تی هه‌بوونیان هه‌بێت. له‌م مێتۆده‌دا، رێبازه‌كان ده‌ست‌نیشان ده‌كرێن و تا ئه‌و كاته‌ی كه ئاماده‌بوون و نوێنه‌رایه‌تی شیاو حاسڵ نه‌بێت، رێبازی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنیش حاسڵ نابێت. له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رنامه‌ی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی به‌ژێوه چووه، دابه‌شكارییه‌كان زۆرترین دژایه‌تیان دروست كردووه. هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌شه‌كان بۆچوونی یه‌كسان‌بوونی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ هه‌مووان خه‌وشدار ده‌كات و مه‌ترسی كه‌م‌بوونه‌وه‌ی كارلێهاتوویی دامه‌زراوه‌كانی به دواوه‌یه. سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی خه‌رجی ماڵی و مه‌عنه‌وی هه‌یه. ئه‌وانه له نێوان به‌شداربووان و به‌شدارنه‌بوواندا دژایه‌تی دروست ده‌كه‌ن؛ دیاری‌كردنی شوناسی كه‌سه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز و ئایین، زمان و چینی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز ده‌كه‌ن. سیاسه‌تمه‌داران هان ئه‌ده‌ن تا له‌م رێگه‌یه‌وه گرووپه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدا كۆ كه‌نه‌وه. تاكه‌كانیش بۆ ئه‌وه هان ئه‌ده‌ن كه له‌سه‌ر داخوازی و شوناسی گرووپ جه‌خت بكه‌ن. ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه گرووپه جیاوازه‌كان خوازیاری ئه‌وه بن كه ئه‌وانیش له به‌رنامه باشتره‌كاندا بگونجێندرێن. هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی ده‌توانێ سیاسه‌تێك بۆ باشتركردنی بارودۆخی كه‌مینه بێ‌به‌شه‌كان بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ببێته كه‌ره‌سه‌یه‌ك، كه چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به یه‌كگرتنی ژماره‌یی بتوانن هێزی خۆیان به سه‌ر كه‌مینه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا بسه‌پێنن. سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی ئه‌غڵه‌ب دوو ئامانج ده‌پێكن كه هه‌ندێ جار دژ به یه‌كن. ئه‌م دوو ئامانجه بریتین له: كه‌م‌كردنه‌وه‌ی نایه‌كسانییه‌كان و كه‌م‌كردنه‌وه‌ی ناته‌باییه قه‌ومییه‌كان. باشترین رێگا بۆ دووركه‌وتنه‌وه له حاڵه‌تی دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی به‌رهه‌می ره‌وتێك بێت كه له‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوود به گرووپێك ده‌گه‌یه‌نین، كه‌مترین خه‌سار به گرووپه‌كانی تر بگات. له‌م حاڵه‌ته به‌م كاره بۆ تاقمێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌رهه‌م دێت و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته هۆ كه هه‌مووان ده‌رفه‌تی یه‌كسانیان وه‌چنگ كه‌وێ.
سه‌رچاوه:
دایره‌المعارف دمكراسی ـ ناشر كتابخانه‌ی تخصصی وزارت امور خارجه ـ 1383
