(پێشكه ش به مامۆستای دڵسۆز فه رزادی كه مانگه ر)
مامۆستا
ئه ی موعه لیم جاڕه نێرگز دژ به ده شتی شۆره كات
ئیسته بۆ نه خشانی گوڵزار تۆی نه ناسی سات و كات
گه ر به عیسای دابوویه زدان ڕۆحی نوێ به خشینه كه ی
دای به تۆش ئه م موعجزه تا پێی بده ی كۆمه ڵ نه جات
شه و له سه ر ته ختی زه مانا وه ك زووحاكێ بوو به شا
جیا له تاران چی بێ چاری كاتێ رۆژی ڕووت هه ڵات
كاتێ خۆرت هاته ئاسۆ كه وته ڕێ كاروانی ژین
شاسواری چینی تۆیه وابه ره و لووتكه ی ده بات
ئه و گوڵانه ی تۆ له باغا باغه وانیت بۆ ده كرد
بوونه رۆحی كۆمه ڵی مه گشتی سه ر تۆپی وڵات
بۆ مرۆڤ و به ختیاری چیت هه یه ده یكه ی فیدا
گیان ورۆح وعه شق وتاسه ت ، هۆش وبیری وه ك قه ڵات
چم له ده ست دێ ئیسته بۆتۆ وه ك ئه مه گ بیده م نیشان
با به ڕسته ی ساده بێژم گیان و رۆحی من فیدات