تبليغاتX
ماڵپه ڕی ئیبراهیم ئیسما‌عیل پوور - چیرۆكێكی راست
چیرۆكێكی راست دوشنبه سی و یکم تیر 1387 12:44
 

ئه گه ر موعتادی لێگه ڕێ

 

گه رمای نیوه ڕۆیه. بۆ خوارد نی فراوێن و حه سانه وه یه كی سێ سه عاته هاتۆته وه بۆ ماڵ. كات ژومێر 4 ونیو له پۆلی رێنووسی كوردی ئاماده ده بێت. چاوه كانی غه مێكی قووڵی تێدا به دی ده كرێ. بێ تاقه ت و شڵه ژاو دیاره. وه كوو رۆژانی تر له باسه كاندا به شدار نابێت. هه موو قسه خۆشه كانی له بیر چوونه ته وه. له سه ره تادا به م حاڵه ته م جێهێشت و به هیوابووم هێندێك هێور ببێته وه. به ڵام بێ ئارامی ئه وكی به رنا دا. بۆ ئه وه ی له و حاڵه ته ی ده ربێنم، داوام لێكرد شێعرێك بخوێنێته وه. زۆر به بێ وازی گووتی: مامۆستا داوای لێبووردن ده كه م، هیچم ئاماده نه كردووه. ئه مجار زانیم كه بێ ئارامیه كه ی هۆیه كی به هێزی له پشته. گوتم: چیه بێ ئارام دیاری؟  به چاوه پڕ له خه مه كانیه وه لێی ڕوانیم و به ئه وكی پڕله گریانه وه گوتی: بۆ مامۆستا ئارامی ماوه؟

گوتم : نا به داخه وه سه رده می ئارامیه كان به سه ر چووه. ئێستا تۆ بڵێ چی رووی داوه؟

دیسان پێشی به گریانه كه ی گرت و زۆر به دڵپڕیه وه ئاوا وڵامی دامه وه: مامۆستا گیان ئه مڕۆ كه بۆ نه هار چوومه وه وه ك هه موو رۆژانی تر به كه یف  خۆشیه وه خۆم  به ماڵدا كرد .  شاد و پڕ وزه له سه ر سفره دانیشتم. پاش هه ندێك خۆ به خواردنه وه  خه ریك كردن،  د یتم زاق و زریقی  پێرێژن  وتاقه  منداڵی   ماڵه هاوسێمان   هه ستا.     سه ره تا  پێم  وابووكه ده مه قاڵه یه كی ئاسایی یه وبه س. به ڵام كه شته كه درێژه ی كێشا، منیش دڕد ۆنگ بووم و خۆم پێ نه گیراو به په له هاتمه    ده رێ. دیتم باوكی منداڵه كه ده ستی كوڕه چوارساڵه كه ی گرتووه و زۆر به توندی له گه ڵ دایكی خۆی كه دایه گه وره ی منداڵه كه یه ئه دوێ و داوای سجیلی كوڕه كه ی ده كات. گوتم دایه خانم به ڵا دوور بێت ئه وه چ باسه؟ به گریانه وه گوتی: رۆڵه گیان خۆ گوێت لێیه كه ئه م هه تیوه پیس و موعتاده م داوای سجیلی كوڕه كه ی ده كات و ده یه وێ بیفرۆشێ.  ئێمه هه موو   خه ڵكی گه ڕه ك ده مانزانی كه ئه م منداله  چاره ره شه ، دایك وباوكی  سه ره ڕای موعتادی ئایدزیشیان هه یه و تا ملان له نه دامه تیه كاندا نوقم بوون . ئێسته داخی سه رباری داخان ئه وه یه كه : ئاخۆ ئه م منداڵه هه ژاره ش ئایدزی هه یه ؟!! ئاخۆ ئه م پیاوه سه رلێشێواوه ئه م منداڵه بێ گوناحه به كێ ده فرۆشێ؟!! چ داهاتوویه ك له پێش نه وه یه كی تری سه رلێشێواوی ئه م گه له هه ژاره دایه ؟!!ئاخۆ .............

 

نوشته شده توسط ئیبراهیم ئیسما‌عیل پوور  | لینک ثابت |