تبليغاتX
ماڵپه ڕی ئیبراهیم ئیسما‌عیل پوور - شێعرێك بۆ رۆژی ژن
شێعرێك بۆ رۆژی ژن یکشنبه دهم تیر 1386 22:32
گه زیزه ی ماڕس

 
بو ۸ی مارس روژی جیهانی ژن:
ماموستاي فيرگه ي زماني كوردي سوما

گه زیزه ی ماڕس 

سه دان ساڵه
حه زه کانت خاچی خۆیان
به کۆڵه وه  و
له به ر ده م تف و له عنه تی

له عنه تکراوانی سه رزه وی
رێ ده پێون
حه زه کانت عیسا ده من
دوای سێ به یان
له سه ر خاچیان بزڕ ده بن و
هه ناوی شار ده هه ژێنن

به ژنت کردۆته هه توان و
رۆچوویته ناو قووڵه زامێ

رۆحی گه شی مناڵانت
به په یژه ی گیان
هه ڵده گوێزی
چی ئازاره
له پرێسکه نهێنیه کانتدا حه شار ئه ده ی
چه پک چه پک
گوڵ خه نده ی گه ش
له ئامێزی هه رمان ده خه ی

چیت بۆ ده که ن
لیزگه لیزگه
گوناح و نامووس و
زایفه بوونت پێوه هه ڵده واسن
رۆژت له پشت درگای گاڵه دراو
له دار ئه ده ن
ده وری باڵات
ته یمانی ڕیش درێژانی
وڕ و کاسن
چیت لێ ده که ن 
تۆ ئاگری
به ر گه ت ناگرن
به رد و ئا سن

soma_seqiz@yahoo.com


نوشته شده توسط ئیبراهیم ئیسما‌عیل پوور  | لینک ثابت |